English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشمەرگە، رەمزی سەربڵندی و ئازادی ..
2019-11-20 [12:54 PM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


پێشمەرگە ئەو مرۆڤە گیانفیداكارەیەكە سیمبولی تێكۆشان و خۆراگری و خەباتە، لە سایەی ئەو مرۆڤە مەزنەیە ئەمرۆ كوردستان و میللەت ئازادە، پێشمەرگە ئەو مرۆڤەیە كە بە درێژایی مێژوویی خەباتی رزگاریخوازی گەلی كوردستان سەدان داستانی قارەمانیەتی بێ وێنەی تۆمار كردوە ، لە پێناو گەل و نیشتیمان وسرفرزای گەلی كوردستان ، ئەو مرۆڤەیە كە گیانی خۆی پێشكەش بە گەل و نیشتمان كرد و هەزاران گیانی كردە قوربانی تا ئەمرۆیان دروستكرد.هەموو ئەو ئارامی و تەناهییەكەی كە لە هەرێمی كوردستان بەرقەرارە و لە تەنیا بستێكی تەواویی خاكی ئێراق نییە ، هەروەها ئەوەی كە ئێمە بە هەموو شێوەیەك ژیان و سەروماڵ و خانەوادەكەمان پارێزراوە بە هەوڵ و هیمەتی هێزەكانی ئەمنی و بەتایبەت پێشمەرگە گیانلەسەردەستەكانی كوردستانە.بەدرێژایی گشت خەبات و شۆرشەكانی كورد وكوردستان ، پێشمەرگە هەر دەم بێجگە لە فیداكاری و گیانبەخشی و سەربڵندی گەلەكەیان بیریان لە هیچ نەكردۆتەوە و هیچ كات وێنەی نەبووە و نابێت ، ئەو هەموو برٍوا و متمانەیەش بۆ قوتابخانەیەی بەرخۆدان و كوردایەتی بارزانی نەمرٍ دەگەرێتەوە ، كە فێربوون كە لە پێناو پاراستنی خاك و نیشتیمانەكەیان فیداكاری بكەن. سەرۆك بارزانی، بێ‌ هیچ جیاوازییەك و بە ئەركی نەتەوەیی و كوردپەروەرانەی خۆی جێبەجێكردووە و دەیكات ،بۆیە سەرۆك مەسعود بارزانی ، سەرۆكی هەر چوار پارچەی كوردستانە و هەموو كوردێك لە هەر شوێنێكی ئەم جیهانە بێت شانازی پێوە سەرۆك بارزانییەوە دەكات، لە هەر وڵاتێكی جیهان كاتێك كە باسی بارزانی دەكرێت، دەزانن نەتەوەی كورد هەیە، هەموو نەتەوەی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان بە سەرۆك بارزانی دەناسرێت، بۆیە بەردەوامبوونی بارزانی بۆ ئەو قۆناغە گرنگە و پێویستە".بەردەوامبوونی سەرۆك بارزانی گرینگە بۆ كوردانی هەر چوار پارچەی كوردستان، بەدڵنییاییەوە دەڵیم ئەگەر سەرۆك بازرانی نەبووایە، ئێستا رۆژئاوای كوردستان بە تەواوەتی لەناو دەچوو، بەتایبەتی كۆبانێ، خۆی لە كۆبانی كردە خاوەن و هێزی پێشمەرگەی بۆ شارەكە نارد و هاوپەیمانەكانی ئاگادار كردەوە بۆ لێدانی داعش، لەگەڵ ئەوەی لە باكووری كوردستان ڕۆلێكی گرنگی بینی لە پرۆسەی چارەسەری ئاشتی لە باكووری كوردستان ، ئێستایش لە هەر شوێنێكی ئەم جیهانە كورد رووبەڕووی كێشە ببێتەوە خۆی بە خاوەنی دەزانێت، هەرێمی كوردستان بووەتە ئارامترین ناوچە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا، كوردانی هەر چوار پارچە هیوا و ئاواتیان ئەوەیە كورد لەو بەشەی كوردستان بە مافەكانی خۆی بگات، تا بەشەكانی دیكەیش هەوڵی خۆیان بدەن، بۆیە داوا لەو لایەنە سیاسییانە دەكەم كە دەیانەوێت بۆ هەندێك مەڕامی خۆیان كوردستان تێك بدەن و وەك پارچەكانی دیكە لێ بكەن، دەست لە دروستكردنی كێشە هەڵبگرن و دەست بخەنە ناو دەستی یەكدی تا نەتەوەی كورد بەسەرۆكایەتیی سەرۆك بارزانی بە هیوا و ئاواتەكانی خۆی دەگات. دەسەڵات و نەتەوەی كورد لەم قۆناغە پێویستیان بە سەرۆك بارزانی هەیە، چونكە ئەو دەزانێت بەرژەوەندی میللەتی كورد لە كوێیە، بۆیە بەردەوامبوونی سەرۆك بارزانی بۆ ئەم قۆناغە، پێویستە و دەبێت هەموو لایەنەكان بە سوپاسەوە لەگەڵ ئەوە بن سەرۆك بارزانی ئەو ئەركە بخاتە سەر شانی خۆی و میللەتی كورد لەو ناخۆشیانەی تێكەوتووە رزگار بكات.پێشمەرگە ئەو كەسە ئازاد و سەرفرازیە كە لە ڕێگای ڕزگاری و بەختەوەری ژیانی شیرینی خۆیان پێشكەش بە خاك و نەتەوەكەیان دەكەن، تا ئەو دەمانەی كە هەن لە ڕێگای كامەرانی و بەختەوەری و رزگارئ گەل و خاكیان دا قەت ناسرەون، هەموو ئاوات و هیوایان سەركەوتن و سەربەخۆیی گەل و نیشتمانیانە، هەرگیز ڕۆژێ لە ڕۆژان لە سەر حیسابی نەتەتەوە‌و خاكیاندا هەرگیز سازش لە گەل دوژمنانەوە نە كردوە و ناكەن، پێشمەرگە ئەو زاتەیە نەبەرد و دلێرەیە كە بۆ هەتایە لە ناو دڵ و دەروونی گەلی خۆیان دا دەژین و ئەوانن كە ئاینەدە سازو ڕێ نیشاندەرو ڕابەری ڕاستەقینەی خاك و نیشتمانن.





ئەم هەواڵە 2395جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad