English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەزای خەبات پانێلەك لە بارەی ماددە هۆشەبەرەکانەوە بەرێوەچوو
2019-11-20 [03:39 AM]

ZNA- هەولێر


ئەمڕۆ چوارشمە ۲۰ـ ۱۱ـ۲۰۱۹ لە قەزای خەبات پانێلەک لە بارەی ماددە هۆشبەرەکانەوە بۆ لاوانی ئەو سنوورە بەرێوەچوو.

دڵشاد هەرکی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی ناوەندی باڵای خەباتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: لە ژێر ڕوشنای ئەو ڕێنمایانەی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان کە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەەی ماددە هۆشبەرەکان بە هاژتاگی ماددەی هۆشبەر چەکی لاو کوژ راگەیاندوە ئێمەش وەکو ناونی باڵای خەبات لەسنووری ناوەندە باڵاکەمان چەندین سمینار و ئەمرۆش لە سنتەری قەزای خەبات پانێڵەکەمان سازکرد.

بەرپرسی ناوەندی باڵای خەبات گووتی: ڕێژەی بەشداری کردنی لاوان لە جۆرە سمینار و پانێلانە زۆرترە لە ڕێژە کەسانی بەتەمەن، ئەو پانێلەی ئەورۆمان زیاتر لە ۲٥۰ لاوی کچ و کور بەشداربوون.

دڵشاد هەرکی گووتی: پانێڵیستەکانی ئەمڕۆ تیشکیان خستە سەر زیانەکان و سزاکانی ئەو کەسانەی بەکاردەهێنن، هیوایان؟خواست لاوەکانمان زانیاری و ڕۆشنبیری لەسەر ئەو مادانە پەیدابکەن بۆئەوەی نەکەوە بەر هێرشی ئەو کەسانەی دەیانەوەێت لاوان بە ئامانج بگرن.





ئەم هەواڵە 1993جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad