English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عبدولمەھدی : داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێ دەکرێ
2019-11-21 [04:31 AM]

ZNA- ھەولێر


عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: "داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ ده‌بن، خۆپیشاندانه‌كانیش گرفته‌كانی سیستمی سیاسی وڵاتیان ئاشكراكردووه‌".

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ له‌ په‌یجی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك هۆزی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتوویه‌تی: "كار بۆ چاكسازیی له‌ وڵات ده‌كه‌ین و به‌ ده‌نگ داواكارییه‌كانه‌وه‌ ده‌چین تا گه‌شه‌پێدانێكی گشتگیر بێنینه‌ ئاراوه‌، نه‌ك ته‌نها وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌ ره‌واكان بێت، به‌ڵكو به‌گشتی كار بۆ چاكسازی ده‌كه‌ین".

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتوویه‌تی: "ده‌بێت به‌پرسیارێتی هاوبه‌ش بگرینه‌ ئه‌ستۆ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و هه‌موو داخوازییه‌كانیش ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنیان هه‌یه‌، هۆزه‌كان له‌ ریزی پێشه‌وه‌ بوون له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێكدا، له‌ مه‌یدانه‌كانی جه‌نگ دژی داعش، به‌ پیاوه‌ ئازاكانیان له‌گه‌ڵ سوپای مه‌رجه‌عییه‌ت و هێزه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانمان توانرا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێت".

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "حكوومه‌ت له‌ ساڵی یه‌كه‌میدا رووبه‌ڕووی زۆرێك كێشه‌ و ئالنگاری و گرفته‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان بوویه‌وه‌ه‌ و تێپه‌ڕاندن، ئێمه‌ سوورین له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی وڵات و گه‌ل و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی هه‌ژاری و ئه‌نجامدانی چاكسازیی، خۆپیشاندانه‌كان ره‌وان و ده‌ستوور رێزی له‌ ئازادی راده‌ربڕین گرتووه‌، له‌ خۆپیشاندانه‌كانیشدا گرفته‌كانی سیستمی سیاسی له‌ سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیان ده‌ركه‌وت و پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.





ئەم هەواڵە 1813جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad