English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مڕۆ پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ مامۆستایانی په‌روه‌رده‌كانی ھه‌رێم ده‌كرێته‌وه‌
2019-11-21 [06:39 AM]

ZNA-هەولێر


بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21/11/2019به‌ چاودێری (ئالان حه‌مه‌سه‌عید ساڵح) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، پێشانگایه‌كی تایبه‌ت بۆ مامۆستایانی په‌روه‌رده‌كانی ھه‌رێمی سنووری پارێزگای ھه‌ولێر، له‌ گه‌له‌ریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چالاكی وه‌رزش و ھونه‌ر بكرێته‌وه‌.

ئه‌و پێشانگایه‌ چه‌ندین تابلۆی ناوازه‌ی شێوه‌كاری له‌ ئامێز ده‌گرێت، جگه‌ له‌ چه‌ند كارێكی ده‌ستی، بڕیاریشه‌ ماوه‌ی 3 مانگ به‌رده‌وام بێت.

ئامانجیش له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشانگایه‌دا ئه‌وه‌یه‌، كه‌ له‌و پڕۆژه‌ ھونه‌رییه‌دا مامۆستایان به‌ھره‌ و داھێنانی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو، ھاوكات به‌رھه‌مه‌ ده‌ستیه‌كان به‌ ئاماده‌بووانی پێشانگاكه‌ ئاشنا بكه‌ن.





ئەم هەواڵە 1642جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad