English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوریای باشوور هاوكاری دارایی بە عێراق و هه‌رێم دەدات
2019-11-21 [01:29 AM]

ZNA - هەولێر


 

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ "چۆی كوانگ جین" كۆنسوڵی گشتی كۆریای باشوور له‌ هه‌ولێر كۆبووه‌ته‌وه‌ و باسیان له‌ ره‌وشی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران كردووه‌.

 

وه‌زیری ناوخۆ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، كۆنسوڵی كۆریای باشوور رایگه‌یاندووه‌، وڵاته‌كه‌ی به‌ 10 ملیۆن دۆلار به‌خشین، هاوكاری هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

 

دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌، وه‌كو حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌و به‌خشینه‌ی كۆریای باشووری به‌رزده‌نرخێنن و گۆڕانكاریی له‌ ره‌وشی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران ده‌كات.

 





ئەم هەواڵە 3166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad