English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پتەو کردنی گیانی دیموکراسی لە پێناو بونیاتنانی کوردستانێکی بە هێزدا
2019-11-25 [06:57 AM]

نووسینی:سەلاح بەیتولا ئاکرەیی


 

سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان هەر لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانەوە کە هاوکات بو لە گەڵ ئەو گوڕانکاریەی کە بەسەر سیستەمی جیهانی داهات و بو باشوری کوردستانیش نەوایێکی ئارام دانرا لە لایەن کومەڵگای نێودەوڵەتیەوە

 کە بڕیتی بو ڵە هێڵی 36 بە ئامانجی پاراستنی کورد لە هەڕەشە و پەلامارەکانی حکومەتی ئەوسای عیڕاق 
کورد دەیتوانی ئەوپەڕی سود لەم وەرچەرخانە سیاسیە وەربگرێت و دوزی ڕەوای خوی بەرەو پێشەوە ببات لە هەمو ڕویێکەوە 
و دوزەکەی لە دواجاردا بگەیێنێتە کەناری ئارامی.

بەڵام بە داخەوە هەر لە سەرەتای گواستنەوەی بەرەی کوردستانی بو پارلەمان و حکومەت و قەزا دەتوانم بڵێم حزبە سیاسیەکان لە ئاست ئەو گوڕانکاریانەدا نەبون و نەیانتوانی خزمەت بە دوزە ڕەواکەیان بکەن

 بەڵکو بەرژەوەندی حزبی و تاکەکەسی کەوتە سەروی بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتیمان 

ئەمەش وایکرد کە بوشاییەکی سیاسی بێتە ئاراوە و لە جیاتی سڕینەوەی ئاسەوارەکانی ڕابردو لە سەر ڕوڵەکانی گەلەکەمان 
دەرگامان واڵا کرد بو دوژمنان و ئەوپەڕی سودیان لە و بوشاییە سیاسیە بینی کە لە نێوان لاێەنە سیاسیەکاندا هەبو

زور جار وتوومانە کە ئەگەر هەر لە وکاتەوە ئێمەی کورد بەرە بەرە هەنگاومان نابوایە لە پێناو پێکهێنانی حکومەتێکی بە هێز

 دەبوایە هەوڵی بە هێز کردنی ژێرخانێکی سیاسی و مەعنەوی و ئابوریمان دابا  لە چوارچێوەی کولتوری دیموکراسی دا 

چونکە باشوری کوردستان شوێنێکی فرە نەتەوە و ئایین و زمانە و بو بونیاتنانی کوردستانێکی بە هێزێش دیموکراسیەت تاکە کولتورە

 کە دەیتوانی پەیوەند ی نێوان بیروڕا سیاسی و نەتەوەیی و ئایینی بپارێرێت و پتەو بکات
  و لە جیاتی لە یەکترازان متمانەی سیاسی وهتد... بێنێتە کایەوە و ڕێگەش بگرێت لە دروست بونی بوشایی لە هەمو ڕویێکەوە

بڕوانن ئەو گەلانەی کە زور بە هێزو پێشکەوتون چون گەیشتنە ئەم ئاستەی خوشگورەرانی و بەرەو پێشفەچون ئەوان زور هەنگاوی لوژیکیان نا و لە سەر بنەمای عەقڵانیەت هەوڵیان دا وڵاتانی خویان بەرەو پێشەوە ببەن بە گشتی

یەکێک لەو هەنگاوانە گرنگی دان بە لایەنی مەعنەوی بو پێش لایەنی مادی و کوڵتوری دیموکراسیشیان هەڵبژارد لە پێناو ڕێکخستنەوە و بە هێز کردنی ڕوحی لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی سیاسی ،ئایینی، نەتەوەیی
 کەلە دواجاردا ئینتیمانی نیشتیمانی لە ناخی تاکەکانیان دا ڕەگی خوی داکوتا  هەتاکو ڕوژی ئەمڕومان

 ئێمە لە جوگرافیای ڕوژهەڵاتی ناڤین دا کێشەی سەرەکی بڕوا نەبونمانە بە کولتوری یەکتر قەبوڵ کردن 

ئەمە کێشەیێکی هەرە گەورەی دەڤەرەکەمانە
 هەر بویەش دەبینین ناوچەکە لە چ فەوزایێکی سیاسی ،ئەمنی،کومەڵایەتی دایە ئەم کوڵتورە مەترسیدارە کەمو زور کاریگەری لەسەر ئێمەش هەبووە و هەیە

ئەمەش وادکات کە ڕوحی خزمەتکردن بە نیشتیمان و هەستکردن بە بەرپرسیایەتی نیشتیمانی لە نێو ئێمەش دا لاواز بێت و کەس و لایەنەکان وێڵ بن بە دوای بەرژەوەندیە  تایبەتیەکاندا نەک بەژەوەندی گشتی

بویە لە کوتایی دا ئەوەمان بو ڕون دەبێتەوە کە بو بونیاتنانی کوردستانێکی بە هێز ئەرکی سەرشانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکێکی قوڕسە
 و گێڕانەوەی شکو بو هاوڵاتیش کارێکی ئاسان نیە و پێویستی بە پڕوسەیێکی زەمەنی دوڕو درێژە

 بەڵام هەر کات ماسی لە ئاو بگری تازەیە و هەنگاوەکانی ئێستای کابینەی نویەمیش مایەی دڵخوشین.





ئەم هەواڵە 910جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad