English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مادەی هۆشبەر، چەكی لاو كوژ
2019-11-26 [11:36 AM]

نووسینی: ده‌ریا سدیق


 

ئافاتی مادە هۆشبەرەكان وەك بەڵایەكی كۆمەڵایەتی دیاردەیەكی زەرەرمەند و ماڵوێرانكەر و پەتایەكی گەورەی جیهانی ناسراوە كۆمەڵگای مرۆڤایەتی لە كۆنەوە تاوەكو ئێستا دەستە و یەخەی گەلێك بەڵا و قەیرانی جۆراوجۆری تێپەڕاندووە كە هەندێك لەو بەڵایانە مان و بەردەوام بوونی مرۆڤی خستۆتە مەترسییەوە. بەشێكیان نەخشەی سیاسی و جوگرافیایی جیهانیان گۆڕیوە. كێشەی مادە هۆشبەرەكان بە هەموو جۆرەكانیەوە لە هەموو وڵاتان قوڵاییەكی مێژووییان هەیە، ئەم دیاردەییە جیهانییە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان هۆكارێكە بۆ زیانگەیاندن بۆ سەر سەلامەتی فیكری، جەستەیی، ئەخلاقی مرۆڤ، قاچاخی نێو نەتەوەیی ئەو مادانە بۆتە هۆی پەرەسەندنی ئەم بازرگانییە قێزەونە دزێوە مەرگهێنەرە بازرگانی مادە هۆشبەرەكان دوای بازرگانی چەك و تەقەمەنی پڕ قازانجترین بازرگانییە لە ئاستی جیهاندا هەر بۆیە لە پرۆسەی ئابووری جیهاندا ناكرێت شوێنپێگەی مادە هۆشبەرەكان لەبەر چاو نەگرێت بەردەوام بوونی ئەم بازرگانییە بەستراوەتەوە بە خواست و بە كارهێنانی ئەم مەودانە بۆیە هەتا داخوازی بۆ كێشانی مادە هۆشبەرەكان بچێتە سەر بازاڕی ڕەشی ئەم بازرگانییە مەرگهێنەرە تۆختر و زۆرتر دەبێت، سەرباری بوونی پەیمان و رێكەوتننامە نێو دەوڵەتییەكان هەوڵی كۆمەڵگای جیهانی و رێكخراوە جیهانییەكان قاچاخی نێو نەتەوەیی مادە هۆشبەرەكان رۆژ بە رۆژ لە پەرەسەندن دایە لەگەڵ ئەمانەشدا ڕەوتی هەنگاوە نیشتیمانییەكانی دەوڵەتان بۆ بەربەرەكانی لەگەڵ ئەم دیاردەییە خەبات لە دژی ئەو مادانە هیچ ئاكامێكی ئەوتۆی نەبووە.
هۆكاری زۆر هەن بۆ ئالودەگی مرۆڤەكان بە مادە هۆشبەرەكانەوە هەر لە كێشە كۆمەڵایەتی و خێزانی و ئابوری و جیۆپولیك جوگرافی و سیاسی.،هتد. هەرێمی كوردستانیش بێ بەش نییە لە هیچ یەك لەم كێشە و هۆكارەكانی ئالودەگی مادە هۆشبەرەكانەوە لێرە و لەوێ‌ گوێبیستی دەستبەسەرداگرتنی مادە هۆشبەرەكان دەبین واتە ئەم پەتایە هاتۆتە كوردستانەوە شوێنگەی جوگرافی هەرێمی كوردستان بە تایبەت هاوسێ و نزیك بوونی كوردستان لەگەڵ ئێران و ئەفغانستان و پاكستان .،هتد. ئەم وڵاتانە بە مۆڵگەی هیڕوین و خشخاش و حەشیش و مۆرفین و قات دادەندرێن نزیكەی %70 ی بەرهەمی مەودای هۆشبەری جیهانی دابین دەكەن واتە ساڵانە %70 مادە هۆشبەرەكان لەو ناوچانە بەرهەم دێت خواستەكانی بەكارهێنەران دابین دەكەن، بۆیە ئەم وڵاتانە بە جۆرێك لە جۆرەكان دەبنە هەرەشە بۆ سەر هەرێمەكەمان لەگەڵ ئەمەشدا چەند فاكتەرێكی تر هەن لەناوەوەی هەرێم بۆ ئالودەگی گەنجان لەوانە بێكاری و نادادپەروەری كۆمەڵایەتی و كێشەكانی گەنجان بۆیە پێویستی بە هەڵمەتێكی نیشتیمانی فراوان هەیە بۆ هۆشیاركردنەوەی لاوان لە مەترسی مادە هۆشبەرەكان .
لە سۆنگەی هەست كردن بە بەرپرسیارەتی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان هەڵمەتێكی نیشتیمانی كۆمەڵایەتی ئایینی رۆشنبیری تەندروستی لە ژێر ناوی "مادەی هۆشبەر چەكی لاو كوژ" بەڕێوەدەبات بۆ هۆشیار كردنەوەی لاوان و كۆمەڵگا بۆ دوور كردنەوەی لاوان لەو ئافاتە ترسناكە مەرگهێنەرە بە داخەوە ئامار و داتا كان دڵخۆشكەر نین،بەڵكو بەردەوام لە هەڵكشانە،بۆیە ئەركی هەموو لایەكە پێشبگرین لە پەرەسەندنی ئەو ئافاتە ترسناكە هاوكاری لایەنە پەیوەندارەكان بین بەهەموو شێوەیەكیش هەوڵ بدرێت كەسانی تووش بوو بەوئافاتە رزگار بكەین نەخۆشخانەی تایبەتیان بۆ دابین بكرێت بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ژیانكردن.





ئەم هەواڵە 4726جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad