English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاژانسی وزە: پێویستە ئۆپێک بڕیاری گونجاو بدات
2019-11-26 [12:07 PM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی ئۆپێک لە کۆبوونەوەی داھاتوویان بڕیاری گونجاو بدەن، ئابووری جیھان لەبەرچاو بگرن کە ئێستا لە داڕمانە.

فاتح بیرۆڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی لە پەراوێزی کۆنفرانسێکی وزە لە ئۆسلۆ رایگەیاند، "بڕیار بە دەست وڵاتانی ئۆپێکە، بەڵام ئەوەی دەیبینیم گوشارەکان لەسەر رێکخراوەکە و وڵاتی رووسیا بەھێزە ئەوەش بە بەھێزی وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە دەگەڕێتەوە وەک ئەمەریکا، بەرازیل، نەرویج و غانا و وڵاتانی دیکە". 

گوتیشی: "نەوتێکی زۆر لە بازارەکاندا دەبێت، ھیوای دەخوازم بڕیارێکی گونجاو بۆ خۆیان بۆ ئابووری جیھان بدەن کە لە داڕماندایە".

بە شێوەیەکی گشتی، بیرۆڵ پێیوایە خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەکاندا ھەیە، کە ھۆکارەکەی سستبوونەوەی گەشەی ئابووری جیھانە بە تایبەت چین.

لەبارەی ئەمەریکاش، بیرۆڵ پێیوایە گەشەی بەرھەمھێنانی نەوتی لیتەیی سستببێتەوە بەراورد بە گەشە بەھێزەکەی رابردووی، کە ھۆکارەکەی سەختی داراییە لە لایەن بەشێک لە وەبەرھێنەرەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

بیرۆڵ گووتیشی: "ئەمساڵ و ساڵی داھاتوو سستبوونەوە بە دیدەکەین، ھەست بە پاشەکەشە ناکەم، بەڵام پێم وایە گەشە کردن سست دەبێتەوە".





ئەم هەواڵە 2194جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad