English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی نرخی نەوتی دابەزاند
2019-12-01 [01:15 AM]

​ZNA - هەولێر


نرخی نەوتی خاو لەکۆتا رۆژی مامەڵەکانیدا لەگەڵ بڵابوونەوەی هەواڵی دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە رەنگی سوور داخرا.

بەهۆی ترسەکان بە بەرزکردنەوەی کۆی توانای کێڵگەکانی عێراق بە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و زیادەی خستنەڕوو نرخی نەوت دابەزی.

گرێبەستە داهاتووەکانی نەوتی سووکی تێکساس بە رێژەی 55.22 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، لە کاتێکدا لە مامەڵەکانی پێشووی لە دەوروبەری 58.24 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەدەکرا.

پاش نیوەڕۆی رۆژی هەینی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای چەدنی هەفتە خۆپیشاندان دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد.

کە خۆپیشاندەران رێگە گشتی و دامەزراوە حکوومییەکان بە ئامانج گرتبوو، بە تایبەت رێگەی کێڵگە و دامەزراوە نەوتییەکان، کە خۆپیشاندەران هوتافیان دەگوتەوە بەوەی سامانەکانی وڵات بە یەکسای دابەش ناکرێت کە وڵاتەکە دەوڵەمەندە بە نەوت.





ئەم هەواڵە 2215جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad