English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌و 6 شته‌ی ددانت ده‌ڕزێنن بێ ئه‌وه‌ی بەخۆت بزانیت
2019-12-03 [12:34 PM]

هەولێر ــ ZNA


ددانه‌كان به‌شێكی لاوازی له‌شن و زۆرجار تووشی كێشه‌ی جیاجیا ده‌بن و چاكبوونه‌وه‌یشیان نییه‌. هۆكاره‌كانی زیانگه‌یشتن به‌ ددانه‌كان زۆرن، وه‌ك: خواردن و خواردنه‌وه‌ی شیرین. به‌ڵام چه‌ند هۆكارێكی تریش هه‌ن كه‌ زیانی زۆر به‌ ددانه‌كان ده‌گه‌یه‌نن به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانیت:

1- دڵه‌ڕاوكێ:
دڵه‌ڕاوكێ و گوشاری ده‌روونی، ده‌بنه‌ هۆی دابه‌زینی به‌رگریی له‌ش و ئه‌وه‌یش نه‌خۆشییه‌كانی پووك زیاد ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی بۆنی ناخۆشی ده‌م و خوێنبه‌ربوونی پووك كە بێگومان زیان به‌ ددانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.

2- فشاری به‌رزی خوێن:
فشاری به‌رزی خوێن زۆرجار نیشانه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره‌یه‌. یه‌كێك له‌ نیشانه‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته‌ وشكبوونه‌وه‌ی ناوده‌مه‌ و كه‌میی لیكی ناوده‌میش یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی كلۆربوونی ددانه‌كان.

3- میوه‌:
هه‌رچه‌نده‌ میوه‌كان پڕن له‌ ڤیتامین و كانزاكان به‌ڵام به‌كتریای ناوده‌م شه‌كری ناو میوه‌یش ده‌گۆڕێت بۆ ترشه‌ڵۆك، ئه‌وه‌یش بۆ ددانه‌كان خراپه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ باشتروایه‌ له‌ دوو ژه‌م زیاتر میوه‌ نه‌خۆیت له‌ رۆژێكدا، چونكه‌ لیك ده‌توانێت بڕێك له‌ ترشه‌ڵۆكی ناوده‌م هاوسه‌نگ بكاته‌وه‌.

4- خواردنه‌وه‌ به‌ هێواشی:
خواردنه‌وه‌ ترشه‌كان یان شه‌ربه‌تی میوه‌ی فرێش به‌ هێواشی، زیان به‌ ددانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه‌ به‌رده‌وام ترشه‌ڵۆكی ناوده‌م زیاد ده‌كات. واباشه‌ ئه‌گه‌ر به‌ هێواشی و پچڕپچڕ خواردنه‌وه‌ ده‌خۆیته‌وه‌ به‌ قه‌سه‌ب بیخۆیته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌ر مینای ددانت نه‌كه‌وێت.

5- برنج، په‌تاته‌، پاستا:
بێجگه‌ له‌ شیرینی و شه‌كر، هه‌ندێك خۆراكی تر هه‌ن وه‌ك: برنج و په‌تاته‌ و پاستا كه‌ شیرین نین به‌ڵام نیشاسته‌یان تێدایه‌ و له‌ ناوده‌مدا ده‌گۆڕێن بۆ ترشه‌ڵۆك. به‌ڵام نیگه‌ران مه‌به‌، دوای خواردنی ژه‌مه‌كان لیك ترشه‌ڵۆكه‌كه‌ هاوسه‌نگ ده‌كاته‌وه‌، لەگەڵ ئەوەیشدا نابێت زیاده‌ڕۆیی له‌ خۆراكدا بكرێت.

6- ده‌رمان:
هه‌ندێك ده‌رمان هه‌ن لیك كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌یش ترشه‌ڵۆكی ناوده‌م زیاد ده‌كات. هه‌ندێك ده‌رمانی تریش، وه‌ك: شروبه‌كان هه‌ن، شه‌كریان زۆر تێدایه‌ و زیان به‌ ددانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.





ئەم هەواڵە 1768جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad