English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری نەوتی عێراق: نرخی نەوت لە 2020 بەرزدەبێتەوە و جێگیردەبێت
2019-12-03 [10:43 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەمڕۆ سێشەممە 3-12-2019 سامر غەزبان، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا پێش گەشتکردنی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئاسایی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) رایگەیاند "سەردانەکە بۆ بەشداریکردنە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی وڵاتانی ئۆپێک و دەرەوەی ئۆپێک و کۆبوونەوەی لیژنەی وزاری هەڵسەنگاندنی ئاستی پابەندبوونی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە ئۆپێک و دەرەوەی ئۆپێک کە ژمارەیان 24 وڵاتە بە ئاستی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان".

 

وەزیری نەوتی عێراق سەبارەت بە رۆڵی عێراق لە کۆبوونەوەکانی ئۆپێک کە رۆژانی پێنجشەممە و هەینیی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، دەڵێت "رۆڵی عێراق لەم کۆبوونەوانەدا ئەرێنی دەبێت، چونکە عێراق دامەزرێنەری دامەزراوەی ئۆپێکە و هەمووان بەرژەوەندییان لەوەدایە بازاڕ سەقامگیربێت و بەشداربووان بەرپرسیارێتییان لەسەرە بەرامبەر گەلەکانیان بۆ دابینکردنی داهاتی جێگیر و دەبێت نرخی نەوت بە جۆرێک بێت بۆ وڵاتانی بەرهەمهێنەر و بەکارهێنەریش گونجاوبێت".

 

وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرای کرد "بەهۆی چاوخشاندنەوە بە گەشەپێدان و داواکاریی لەسەر نەوت نرخی نەوتی خاو لە ساڵی 2020 بەرزدەبێتەوە و جێگیردەبێت".

 

كۆبوونەوەی وەزیرانی نەوتی ئۆپێك و 10 وڵاتە هاوپەیمانەكەیان لە ڤیەننا بەڕێوەدەچێت كە ئامانج لێی تاوتوێكردنی دۆخی بازاڕەكانی نەوتی جیهان و باسكردن لە ئەگەری درێژكردنەوەی ماوەی رێككەوتنی دابەزاندنی بەرهەمی نەوتە.





ئەم هەواڵە 1828جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad