English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گازپرۆم سێ ملیۆن تۆن نەوتی لە کێڵگەیەکی گەرمیان بەرهەم هێناوە
2019-12-05 [11:42 AM]

ZNA - هەولێر


لەسەرەتای دەستپێکردنی کارەکانەوە کۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی نزیکەی سێ ملیۆن تۆن نەوتی لە کێڵگەی سەرقەڵای گەرمیان بەرهەهێناوە.

ساڵی 2011 کۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی لە بلۆکی گەرمیان کە سەرقەڵا بەشێکە لەو بلۆکە دەستی بەکارکردن کرد، و لە ساڵی 2015 دەستی بە بەرهەمهێنان کرد، دوای بیری سەرقەڵا - 1، ئەو کۆمپانیا رووسیە ساڵی 2018 لە بیری دوو دەستی بەکارکردن کرد، و بە گوێرەی پلانەکان بڕیارە لە ساڵی 2019 کار لە بیری سێیەم بکات.

کۆمپانیای گازپڕۆم ژێرخانی ئابووری و دامەزراوەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو فراوانکردووەو چاوەڕوان دەکرێت تاکۆتاییەکانی ئەمساڵ کارکردن لە فراوانکردنی دامەزراوەی چارەسەری ناوەندی (CPF)  کۆتایی پێبێنێت، کە توانای بەرهەمهێنانی 35 هەزار بەرمیل نەوتی ھەیە رۆژانە.

هاوتا لەگەڵ ئەو پڕۆژەیە، کۆمپانیای گازپرۆم پەرەی  بە سیستەمی هێڵی بۆری و سیستەمی کارکردنی ئۆتۆماتیک بۆ پڕۆسەی بەرهەمهێنان داوە.

سەرەڕای ئەوانە کۆمپانیاکە، کار لەسەر دامەزراندنی  ژێرخانی ئاو دەکات بە توانای بەرهەمهێنانی 5 هەزار بەرمیل رۆژانە لە کێگەی سەرقەڵا لە ئایندەیەکی نزیکدا.

کۆی بەرهەمهێنانی نەوتی گازپڕۆم لە کێڵگەی سەرقەڵا تا ئەم مانگە مانگی کانوونی یەکەم بۆ سێ ملیۆن تۆن بەرزدەبێەوە، کە دەکاتە نزیکەی 23 ملیۆن بەرمیل نەوت. هەروەها ئەو کۆمپانیا رووسیە رۆژانە 30 هەزار و 500 بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت.





ئەم هەواڵە 1864جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad