ZNA - هەولێر
لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دووی قائیمقامیهتەوە ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ری قه‌ده‌غه‌كراودا گیراوه كهخاوهنهكهی به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ی بووه به‌سه‌رهاوڵاتیاندا.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری وسه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی سهربهلیژنههاوبهشهكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و گه‌ڕانی لیژنه‌كه ئه‌مڕۆ له‌كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی بۆ ده‌ستگێڕه‌كان، ده‌ست به‌سه‌ر (9) نۆ كارتۆن جگه‌ری قه‌ده‌غه‌كراوی ئێرانی‌دا گیراوه.
وتی؛ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی جگه‌ری به‌ستووی مریشكی داوه، بۆیه له‌هه‌رشوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
وتیشی؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێن ناوه‌ندێكه بۆگهشهكردنی ڤایرۆس و گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی، رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جه‌خت له‌نه‌خواردنی ئهوخواردهمهنیانه ده‌كه‌نه‌وه كهخاوكراوهتهوه وجارێكی تر ده‌خرێته‌وه ناوبه‌فرگر بۆدوباره به‌ستنه‌وه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خواردنی ئه‌وجۆره خوارده‌مه‌نیانه مه‌ترسی بۆته‌ندروستی ئه‌وكه‌سانه دروست ده‌كات.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی قائیمقامیه‌ت ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد؛ خاوه‌نی شوێنه‌كه به‌نیازبووه جگه‌ره قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغبكاته‌وه بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی جگه‌ره به‌ستووه‌كه ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆله‌ناوبردن و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئەم هەواڵە 2728جار خوێندراوەتەوە |