English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە واشنتۆن گەنجێکی ھەرێمی کوردستان بەفەرمی نوێنەرایەتی لاوانی سیاسی جیھان دەکات
2019-12-07 [06:20 AM]

ZNA- هەولێر


 فەلاح حەسەن نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان ، ئەو لاوە کوردەیە کە جێگری سەرۆکی ھەردوو ڕێکخراوی سیاسی لاوانی دیموکراتی جیھان و ئەوڕوپایە ، لەکۆبونەوەی ساڵانەی سەرکردایەتی یەکێتی پارتە دیموکراتەکانی جیھاندا بەفەرمی ووتاری لاوانی سیاسی جیھانی پێشکەشدەکات.

فەلاح حەسەن بە میدیایی IDU ی سەر بە پارتە دیموکراتەکانی جیھانی ڕاگەیاند کە خۆشحاڵە وەکو گەنجێکی کورد متمانەی لاوانی سیاسی جیھانی بەدەستھێناوەو نوێنەرایەتیان دەکات ، وە ووتاری ڕێکخراوەکەی پێشکەش دەکات لەبەردەم سەرۆکی حکومەتی پێشووی کەنەدا (سێر ستیڤن ھارپەر) کە ئێستا سەرۆکی پارتە دیموکراتەکانی جیھانە و بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٧٠ سەرۆک و نوێنەرانی تری پارتە دیموکراتەکانی ووڵاتان .
لەبەشێکی ووتارەکەی و دیدارە تایبەتیەکانیدا ئەم لاوە کوردە ھەوڵدەدات پەیامی دۆستایەتی و ئاشتیخوازی گەلی ھەرێمی کوردستان بەئامادەبووان بگەیەنێت و پشتگیری زیاتر بەدەستبھێنێت بۆ ھەرێمی کوردستان و گەلەکەی.





ئەم هەواڵە 3169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad