English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتارێک پێشکەش دەکات
2019-12-07 [10:04 AM]

ZNA – ھەولێر


بەبۆنەی 100 رۆژی کارکردنی کابینەی نۆیەم، ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 7/12/2019 مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتارێک پێشکەش دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 2019/12/7 مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی تێپەڕبوونی 100 رۆژی کارکردن بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، گوتارێکی تەلەڤزیۆنی پێشکەشی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات .

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە گوتارەکەیدا کە بڕیارە کاتژمێر هەشتی ئێوارە لە کەناڵەکانی راگەیاندن پەخش بکرێت، تیشک دەخاتە سەر دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی سەد رۆژی کارکردنیدا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئەو تەوەرانەی سەرۆک وەزیران لە گوتارەکەیدا بە درێژی باسیان دەکات ، بریتین لەپرۆسەی  چاکسازی کارگێڕی و دارایی ، رووبەڕووبوونەوە و سنوورداركردنی گەندەڵی ، گەشەپێدانی وەبەرهێنان و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری ، باشترکردنی پەیوەندی وچارەسەرکردنی کێشەکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا.

هاوکات لە گەڵ گوتارەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، بڕیارە راپۆرتێکی پڕ لە وردەکاریی و زانیاری تایبەت بە سەد رۆژی کارکردن لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوبکرێتەوە.

رۆژی 2019/12/4 سەد رۆژی کارکردن بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تێپەڕی.





ئەم هەواڵە 2686جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad