English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌شخه‌‌ڵه‌که‌ی براگه‌وره‌
2019-12-07 [08:37 AM]

نووسینی:نەجمەدین حەسەن


 

کابینه‌ی نۆی حکومه‌تی هه‌رێم یان حوکمڕانی ئێستای هه‌رێمی کوردستان، ره‌گی له‌ مێژووی دوور و نزیکی کورددایه‌، بۆیه‌ به‌ هه‌موو پێوه‌رێک (مه‌سرور بارزانی) درێژه‌پێده‌ری ئه‌و خه‌باته‌یه‌ که‌ کوردستانیان له‌ وێستگه‌ جیاوازه‌کاندا، بۆ چاره‌نووسی خۆیان کردوویانه‌.
ئه‌گه‌ر بۆ مێژووی دوور نه‌ڕۆین، باسی ئێستا به‌ین، ده‌ورانی حوکمڕانی "براگه‌وره‌" ره‌گه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی، شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان، مسته‌فا بارزانی نه‌مر و جه‌نابی سه‌رۆک مسعود بارزانی) که‌ سه‌رجه‌میان خوێندنه‌وه‌یان بۆ بکرێت له‌ سیاقه‌ مێژوویه‌که‌یاندا، سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و دادپه‌روه‌ری و حوکمڕانیه‌کی سه‌ربه‌خۆیان ویستووه‌.
کاک مه‌سرور، به‌ ئه‌جێندایه‌کی چڕ و پڕه‌وه‌، ده‌یه‌وێت مافه‌ ده‌ستورییه‌کانی کورد ته‌حقیق بکات، قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان بپارێزێت، له‌رووی شارستانی و کارگێڕیه‌وه‌ پێشیبخات، عه‌داله‌تێکی به‌رچاو بچه‌سپێنێت و..هتد.
هه‌موو ئه‌وانه‌، له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌کاندا، داواکاری کورد و شۆڕشه‌کانی بوون، بۆیه‌ ده‌توانین بڵێیین: مه‌سرور بارزانی له‌ قوڵایی مێژوووه‌ هاتووه‌، مه‌شخه‌ڵی شۆڕشه‌کانی کوردی هه‌ڵگرتووه‌ و بۆ ئه‌و ئاینده‌ کارده‌کات، که‌ سه‌د ساڵه‌ کورد هه‌وڵی بۆ ده‌دا.





ئەم هەواڵە 4675جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad