English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاورده‌كردنی ئۆتۆمبیل زیادیكردووه‌
2019-12-08 [06:44 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەپێی ئامارێکی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە دەروازە نێودەوڵەتییەکەوە لە دوو مانگی رابردوودا 50% زیادیکردووە.

 

بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل جوڵەی تێکەوتووە و نرخی ئۆتۆمبێلیش بەرزبووەتەوە، ئەمساڵ زیاتر لە 30 هەزار ئۆتۆمبێل هێنراونەتە هەرێمی کوردستان کە ساڵی رابردوو تەنها 16 هەزار بوو.

 

خاوەن پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل دەڵێن، ئۆتۆمبێلی ئەمریکی و کیلۆمەتر سفر لەلایەن هاونیشتمانییانەوە خواستی زیاتری لەسەرە.

 

حه‌سه‌ن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گواستنەوەی زاخۆ رایدەگەیێنێت، رێنماییەکانی لۆگۆکردنی تەکسییەکان رۆڵی خۆی دەبینێت لە زیادبوونی رێژەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ رێژەی لە 50%.

 

پێشانگەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە زاخۆ باس لەوە دەکەن، خواست لەسەر کڕینی ئۆتۆمبێل زیادیکردووە و لە بازاڕەکاندا نرخی ئۆتۆمبێل بەرزبووەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 2851جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad