English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ دوربون لە نەخۆشی دڵ ئەم خۆراکانە مەخۆن
2019-12-07 [01:31 AM]

هەولێر ــ ZNA



بە گوێرەی لێكۆڵینەوەكان پەیوەندیەكی بەهێز هەیە لە نێوان جۆری خۆراک و توشبون بەبێهێزی دڵ یان نەخۆشی دڵ، بەشێوەیەكی بەردەوام پزیشكان ئامۆژگاری هاوڵاتیان و بەتایبەت بەتەمەنەكان دەكەن كە پەنا نەبەنە بەر خواردنی ئەم خۆراکانە، چونكە كاریگەری نەرێنی لەسەر دڵ دروست دەكات. ماڵپەری webmd ئەو خۆراکانەی بڵاوکردوەتەوە کەزیان بە دڵ دەگەیەنن.

یەکەم: شەکر، خوێ، چەوری
بەگوێرەی وتەی زانایانی زانكۆی هارڤارد ئەم جۆرە خواردنانە بە رێژەیەکی زۆر ئەگەری توشبون بە نەخۆی دڵ بەرز دەبێتەوە، ئەگەری جەڵتەی دڵی لێدەکەوێتەوە.

دوەم: گۆشتی سور
رێژەیەکی زۆر لە چەوری تێدایە، ئەگەری توشبون بە نەخۆشی دڵ و شەکرە زیاد دەکات.

سێیەم: سۆدە
کە لە خواردنەوە گازیەکاندا بە رێژەیەکی زۆر هەیە، ئەگەری توشبون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دوەم، نەخۆشی دڵ، زیادبونی کێش، بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، جەلتە زیاد دەکات.

چوارەم: هەویرەمەنیەکان
رێژەیەکی زۆر لە شەکری تێدایە، ئەگەری توشبون بە نەخۆشی دڵ زیاد دەکەن.

پێنجەم: برنج، پاستا، نان
ریشاڵ و ڤیتامینەکانی جەستە دەگۆڕن بۆ شەکر کەدەبێتە هۆی دروستبونی چەوری ورگ، نەخۆشی دڵ.

شەشەم: کەرە، گۆشتی ئامادەکراو
دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی رێژەی کۆلیسترۆلی لەش و نەخۆشی دڵ.

حەوتەم: خۆراکە خێراکان وەکو فنگر، کنتاکی
ریژەیەکی زۆر لە چەوری، خوێ تێدایە زیان بە تەندروستی دڵ دەگەیەنێت، هەروەها دەبێتە هۆی مردنی پێش وەخت.





ئەم هەواڵە 6865جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad