|
هەولێر ــ ZNA
زەنجەفیل روەكێكی زۆر بە بەبایەخە كەدەتوانرێ بەشێوەی جیاواز بەكاربهێندرێت وەك پاودەر، ڕۆن، گیراوە، یان بە تازەیی، کە سەرچاوەیەكی گرنگە بۆ ڤیتامین A ،B ،E مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، فسفۆڕ، سلیكۆن، ئاسن، سۆدیۆم، كالسیۆم، بۆیە كۆمەڵێك سودی تەندروستی گرنگی هەیە.
لە لێکۆڵینەوەکاندا سەلمێندراوە زەنجەفیل بەسودە بۆ نەهێشتنی ئازارو شێواوی گەدە، ریخۆڵە، ئازاری سک كەمدەكاتەوە، یارمەتی گەدە دەدات و هەرسكردن ئاسان دەكات.
لە تویژینەوەکاندا دەرکەوتوە بڕێكی كەم لە پاودەری زەنجەفیل دەتواندرێت بەکاربهێندرێت بۆ چارەسەری رشانەوە، گێژبون ،لەرزوتا، بێهێزی، بەبەكارهێنانی زەنجەفیل لە خۆراكەكانی رۆژانەتدا بەدور دەبیت لەئازاری گەدە، ئازاری سک، سكچون، هەروەها ئارەزوی خواردن زیاد دەکات، یارمەتی تواندنەوەو مژینی خۆراك دەدات.
زەنجەفیل بەوە ناسراوەكە دژی هەوكردنە، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی ژانەسەر و وئازاری ماسولكەو جومگەو پشت، خواردنەوەی چا لەگەڵ پارچەیەكی بچوك لە رەگی زەنجەفیل رێگایەكی ئاسانە بۆ كەمكردنەوەی سەرئێشە.
ئەم هەواڵە 8371جار خوێندراوەتەوە |