English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاروچالاکیەکانی نوێنەری سەرۆک بارزانی دیسکی رەوەندی کوردی لە دەرەوەی ولات
2019-12-08 [07:45 AM]

ZNA- ھەولێر


 ڕۆژی هەینی رێكەوتی٦/١٢/٢٠١٩ تاهیر هەورامی نوێنەری سەرۆک بارزانی و بەرێوەبەری دیسکی رەوەندی کورد لە ڤانتا لە هیلسینگی،  لە لایەن لیژنە ڕێكخراو  پێشوازیان لێكرا بە مەبەستی لۆجستی و ئەمنیەت،  هەڤال (تاهیر هەورامی)  بە مەبەستی كۆبوونەوە لەگەل بەشێك لە رەوەندی كوردی و بینینی سەرۆكی فیدراسیۆنی كورد لە فینلەند لە شاری ئیسپۆ كۆبوونەوە لە كاتژمێر ١٨:٠٠ ،  تێیدا تاهیر ھەورامی تیشكی خستە سەر ئەم سەفەرە تایبەتەیان و گەیاندنی پەیامی جەنابی سەرۆك بارزانی بۆ رەوەندی كورد لە فینلەند كە چالاكانە لە لایەن كوردانی بەشداربوو پێشوازیلێكرا، لەگەل سەرۆكی فیدراسیۆن و بەشداربوانی كۆبوونەوەكە گفتوگۆیەكی گەرم دەستیپێكرد بۆ دەستپێكێكی باش تا رەوەندی كوردی لە ژێر یەك چەتر و ئالای كوردستان كۆ بكرێتەوە . 

 شەمە رێكەوتی ٧/١٢/٢٠١٩ كاتژمێر ١١:٣٠  لەگەل بەرپرسی بزووتنەوی گۆران لە فینلەند ( سیروان سەبری) و شاندی بزووتنەوی گۆران كۆبوونەوە لەگەل  تاهیر هەورامی و بە هەمان شێوە پەیامی جەنابی بارزانی گەیاند و گفتوگۆ و چەندین پێشنیار هەتنە بەر باس .


 ھەر لە درێژەی ئەو کاروو چالاکیانە بۆ كتێبخانەی شاری ئیسپۆ بوو ،  کە تێیدا زیاتر لە ٦٠  بەشداربوو لە نوێنەرانی لایەنە سیاسی و ڕێكخراوەكان و كۆمەلەكانی كوردی و فیدراسیۆنی كورد بەشدار بوون ،  لە لایەن هەندێك لە چالاكوانانی رەوەندی كورد دوور لە بەشداری كەسانی حیزبی كۆبوونەوەكە بەرێوەدەبرا،   تاهیر ھەورامی پەیامی جەنابی سەرۆك بارزانی گەیاندە كوردانی دانیشتووی فینلەند تا بتوانرێت كورد كۆبكرێتەوە لە ژێر یەك چەتر و لە ژێر ئالای كوردستان ،  بەشداریەكی كارا هەبوو لە لایەن بەشداربووان و سەرەنج و تێبینی باشدرا،  داواكاری زۆر هەیە لەسەر ڕێكخستنی نێو مالی كورد و لێكنزیكردنەوە رەوەندی كورد.





ئەم هەواڵە 3853جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad