English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی بازرگانی: رۆژ بە رۆژ جووڵەی بازرگانی لە هەرێم لە زیادبووندایە
2019-12-08 [12:43 PM]

ZNA- هه‌ولێر

 گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی، بە هۆی بوونی سەقامگیرییەوە لە هەرێمی كوردستان، رۆژ بە رۆژ جووڵەی بازرگانی لە زیادبووندایە و دۆخی بازرگانیش وەكو پێش هاتنی قەیرانی دارایی، ئاسایی بووەتەوە.

فەتحی مەجید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "لەمساڵدا جموجۆڵی بازرگانی لە هەموو رووەكانەوە زیادی كردووە و هەرێمی كوردستان بۆ كاری بازرگانی بۆ عێراق بووەتە دەروازەیەكی گرنگ و رۆژ بە رۆژیش جووڵەی بازرگانی لە ڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتنی كۆمپانیا بیانییەكان و كاركردنەوەی كارگەكان لە زیادبووندایە، بۆیە ئێستا دۆخی بازرگانی زۆر باشە و وەكو پیش هاتنی قەیرانی دارایی ئاسایی بووەتەوە".

مەجید گوتیشی، هۆكاری زیادبوونی جموجۆڵی بازرگانی، بە پلەی یەكەم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە هەرێمی كوردستان سەقامگیرە و زەمینەشی زۆر لەبارە بۆ كاری بازرگانی، هەر بۆیە بەردەوام لە زیادبووندایە.

ئەم هەواڵە 2755جار خوێندراوەتەوە
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad