English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌
2019-12-09 [07:03 AM]

ZNA-هەولێر


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تویته‌ر  لە رۆژی جیهانی یاد و رێزگرتن لە قوربانیانی جینۆساید په‌یامێكى بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌ ، بەڕێزەوە یادی قوربانیانی جینۆساید لە کوردستان و جیهان دەکەینەوە، سڵاو و درود بۆ گیانی پاکیان دەنێرین.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیده‌گه‌ێنێت ،  لەم رۆژەدا، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات کار بۆ دووبارە نەبوونەوەی جینۆسایدەکان بکات و ئەنجامدەرانیشی بە سزا بگەینرێت.

لە ساڵی 2015، نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی 09/12/2019 بە رۆژی یادکردنەوە و رێزگرتن لە قوربانیانی جینۆساید و رێگریکردن لەو تاوانە دانا. ئەمڕۆژەش هاوکاتە بە بەیاسایکردنی رێگریکردن و سزادانی ئەنجامدەرانی جینۆساید لە ساڵی 1948.





ئەم هەواڵە 2716جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad