English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عەبدولمەهدی سوپاسی هێزەکانی پێشمەرگە دەكات
2019-12-09 [08:41 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق سوپاسی رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە لە تێکشکاندنی داعش لە عێراق دەکات.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بەبۆنەی رۆژی سەرکەوتن بەسەر داعش لە عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، سوپا، پۆلیس، حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە رۆڵێکی کارایان لە تێکشکاندنی داعش لە عێراق هەبووە.

هەروەها سوپاسی ئەو هێزانەشی کرد و جەختیکردووەتەوە، هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە تاوەکو ئێستاش لە رووبەڕووبونەوەی داعش بەردەوامن.

حكوومەتی عێراق لە 10/12/2017 تێكشكاندنی داعش راگەیاند، كە ھێزی پێشمەرگە یەكێكە لەو ھێزە كاریگەرانە بوو بە ھەماھەنگی ھاوكاران لە ساڵی 2014ەوە رووبەڕووی داعش بووەوە، تائێستاش لە ھەندێك ناوچە پاشماوەكانی داعش ماون و پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەیان.





ئەم هەواڵە 3733جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad