English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەرگیز لەدوای جیم ئەم هەڵانە ئەنجام مەدە
2019-12-09 [02:27 AM]

هەولێر ــ ZNA


وەرزش کردن و رۆیشتن بۆ هۆڵەکانی لەشجوانی زۆرجار کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستی، بەڵام ئەگەر لەدوای ئەنجامدانی جیم رێنماییەکانی لەشجوانی جێبەجێ نەکەیت وەرزشەکەت بێسود دەبێت، بۆیە باشترە لەم هەڵانە دوربکەویتەوە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشتر بەدەست بهێنیت.

یەکەم: هەرگیز دوای یاری پشویەکی بێجوڵە وەرمەگرە، وەکو ئەوەی سەیری تەلەفزیۆن بکەیت، یان لە جێگایەکدا پاڵبکەویت، بەڵکو هەندێک چالاکی بچوک ئەنجام بدە بۆ ئەوەی جەستەت بجوڵێت، یاری کردن لەگەڵ منداڵ یان کردنی ئیشەکانی ماڵەوە بیرۆکەیەکی باش دەبێت.

دوەم: دوای جێم وزەیەکی زۆرت بەکارهێناوە، ماسولکەکانت پێویستیان بەوە هەیە خۆراکیان پێ بدرێت، هەوڵبدە پێش تێپەرینی 30 خولەک ئەو خۆراکانە بخۆیت کە دەوڵەمەندن بە پرۆتین و کالسیۆم، خواردنی میوە، گۆشت، شیر هه‌ڵبژاردنیکی گونجاون.

چوارەم: هەرگیز لەبیری مەکە لەکاتی وەرزشکردن ئاو بخۆیتەوە، بۆ ئەوەی توشی وشکبونەوەی جەستە نەبیت، دوربکەوە لە خواردنەوە وزە بەخشەکان، ئاساییە پێش جێم بیخۆیت، بەڵام دواتر زیانی دەبێت.

پێنجەم: لە کاتی وەرزشکردن بەهۆی جوڵەی بەردەوامەوە پلەی گرمی لەش بەرز دەبێتەوە و هەست بە سەرما ناکەیت، بۆیە دوای ئەوەی لە جێم تەواو بویت باشترە جلێکی گەرم بپۆشیت بۆ ئەوەی لە کاتی نزم بونەوەی پلەی گەرمی جەستەت نەخۆش نەکەویت.
 
شەشەم: دوای جیم پێویستە گەرماو بکەیت، جگە لەوەی بۆ پاکوخاوێنی گرنگە دەبیتە هۆی زو چابونەوەی برینەکانی جەستەو خاوبونەوەی ماسولکەکان.

حەوتەم: هەرگیز خۆت توشی سترێس مەکە دوای جیم، چونکە کار لەسەر چالاکی جەستەت دەکات، باشترە دوای جیم کات لەگەڵ خێزان و خۆشەویستەکانت بەسەر بەریت یان پیاسەبکەیت.

هەشتەم: ئەگەر بۆ دروستکردنی ماسولکە دەرۆیت بۆ هۆڵەکانی لەش جوانی پێویستە بە تەواوەتی لە مادە کحولیەکان دوربکەویتەوە، چونکە رێگری دەکەن لەگەشەکردنی ماسولکەکانی جەستە.

نۆیەم: لە کاتی هەستکردن بە گرژی ماسولکەکان دوربکەوە لەبەکارهێنانی دەرمان، باشترە هەندێک مەساج بکەیت.





ئەم هەواڵە 1336جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad