English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دارچینی یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە
2019-12-11 [12:27 PM]

هەولێر ــ ZNA



پزیشکانی زانکۆی ئیلام لە ئێران رایدەگەیێنن دارچینی یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە و رێگە لە لەدەستدانی بڕێکی زۆری خوێنیش دەگرێت.


لە توێژینەوەکەدا پزیشکانی ئێرانی پەیوەندییان دۆزیوەتەوە لەنێوان خواردنی دارچینی و کەمبوونەوەی توندی ئازاری سوڕی مانگانە، د. فاتمە نەجەفی، پسپۆڕی خانمان و منداڵبوون و یەکێک لە پزیشکانی بەشدار لە توێژینەوەکە دەڵێت: دارچینی بە دژەهەوکردنەکان دەوڵەمەندە و یارمەتی خاوبوونەوەی ماسولکەکانی حەوز دەدات، هەر ئەمەش وادەکات سوودی هەبێت لە کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانەدا.

پسپۆڕەکەی خانمان ومنداڵبوون رێنماییدەداتە خانمان، لەکاتی سوڕی مانگانەدا دارچینی بۆ خواردن و خواردنەوەکانی وەک چا و شیر زیادبکەن، بۆ ئەوەی توندی ئازارەکە و خوێنبەربوونەکەیان کەمببێتەوە.

لە توێژینەوەکانی پێشوتریش سوودەکانی دارچینی خراونەتەڕوو لەوانەش دژی نەخۆشی شەکرەیە، ئاستی زیرەکی باشتردەکات و ئاستی چەورییە زیانبەخشەکانی خوێن کەمدەکاتەوە.ی ئازاری سوڕی مانگانە





ئەم هەواڵە 6001جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad