English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شانشینی سعوودیە بودجەی ٢٠٢٠ی پەسند کرد
2019-12-10 [11:45 AM]

ZNA - هەولێر


شانشینی سعوودیە بودجەی 2020‌ی بە قەبارەی ترلیۆنێک و 20 ملیار ریاڵ کە دەکاتە 272 ملیار دۆلار پەسەندکرد .

شا سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعوودی لە راگەیندراوێکی فەرمی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران رایەگیاند، لە سەر پەسەندکردنی پڕۆژە بودجەی 2020 رێک‌کەوتوون کە ترلیۆنێک و 20 ملیار ریاڵە. ئەمە لە کاتێکدایە که پێشبینی دەکرا قەبارەی ئەم بودجه‌‌یە ترلیۆنێک و  48 ملیار ریاڵ بێت.

محەمەد جەدعان وەزیری دارایی سعوودیەش بە ئاژانسی واسی راگەیاند، پێشبینی دەکەن داهاتەکان لە 2020 بگاتە 833 ملیار ریاڵ و کورتهێنانیش بۆ 187 ملیار ریاڵ بەرزبێتەوە کە دەکاتە 6.4% کۆی بەرهەمی نێوخۆ. ئەمەش لە کاتێکدایه کە پێشبینی دەکرا کورتهێنان لە بودجەی 2020 بگاتە 131 ملیار ریاڵ.

هەروەها پێشبینیش دەکرێت کۆی بەرهەمی نێوخۆی سعوودیە بە رێژەی 2.3% لە ساڵی داهاتوو گەشە بکات.

 

 





ئەم هەواڵە 7339جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad