English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی كارەبا زێدەڕۆیی سەر كەرتی كارەبا ناهێڵێت
2019-12-10 [12:14 PM]

ZNA- هه‌ولێر


 بەڕێوەبەری گشتیی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم رایگەیاند، حكوومەتی هەرێم لە رێگای پڕۆژەیەكەوە زێدەڕۆیی سەر كەرتی كارەبا ناهێڵێت و رێژەیی خواستیش لەسەر كارەبا كۆنتڕۆڵ دەكات.

ئومێد ئەحمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە رێگای (جی پی ئێس)ـێكەوە، كە لەگەڵ پێوەری زیرەك بۆ كارەبای ماڵان لەسەر ستوونەكان دەبەسترێت، بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی كۆنتڕۆڵی كارەبا لە كەمتر لە خولەكێك دەزانێت لە كام شار و كام كۆڵان و كامە ماڵ زێدەڕۆیی كراوەتە سەر كارەبا، بۆیە راستەوخۆ كارەبای لەسەر دەپچڕێنرێت، بێ ئەوەی پێویستی بە پێكهێنانی لیژنە و تیمەكانی سەرپێچی هەبێت". 

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: "یەكێكی دیكە لە تایبەتمەندییەكانی پێوەری زیرەك، دابەشكردنی كارەبای یەكسان دەبێت بەسەر هاوبەشاندا بە هەمان بڕ، بۆ نموونە خانەوادەیەك لە زاخۆ هەمان بڕە ئەمپێری خانەوادەیەك لە كفری كارەبای پێ دەگات و هەر كاتێكیش لۆد لەسەر كارەبا دروست بوو، بڕی ئەمپێرەكان بە یەكسانی لە هەموو خانەوادەكانی كوردستان كەم دەكەینەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاتر بێت".

سەبارەت بە داهاتی كارەباش گوتی: "لەگەڵ كەوتنەكاری سیستەمی تازەی كارەبا، كە ئێستا لە زۆربەی شار و شارۆچكەكان دەست بە بەستنی كراوە، نرخ لەسەر هاووڵاتیان زیاد ناكرێت، بەڵام هەر هاووڵاتییەك لە ماوەی 15 ڕۆژدا پارە نەدات، ڕاستەوخۆ كارەباكەی دەكوژێتەوە، تا ئەو كاتەی پارە دەدات، كە ڕەنگە ئەمەش بە ئەلیكترۆنی بكرێت". 

بەرێوەبەری گشتیی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم روونیشی كردەوە: "هاووڵاتی هیچ بڕەپارەیەك نادات بۆ كارپێكردنی سیستەمی تازەی كارەبا، كە ماوەكەی 18 مانگە، چەند مانگێگیشە لە جێبەجێكردندایە و سەرجەمی تێچووەكەشی حكوومەتی هەرێم دەیدات، كە بڕەكەی زیاتر لە 300 ملیۆن دینارە".





ئەم هەواڵە 3034جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad