English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێژەی فروشی فڕۆکەی کۆمپانیای بۆینگ دابەزیوە
2019-12-11 [06:54 AM]

ZNA - هەولێر


فرۆشی بۆینگ بۆ کەمتر لە یازدە مانگی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی 2018، بۆ کەمتر لە نیوەی دابەزیوە.

ئەم کۆمپانیا ئەمریکییە رایگەیاند، کۆی پێدانی فڕۆکەکانی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا سەرەتای ئەم مانگە، 345 فڕۆکە بووە، لە کاتێدا لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو 704 فڕۆکەی رادەستی کڕیارەکانی کردووە.

بە شێوەیەکی ئاسایی کڕیاران بەشێکی زۆری پارەکانیان لە کاتی وەرگرتنی فڕۆکەکان دەدەن و بۆ پێدانی فڕۆکە بە پێوەرێکی گرنگ دادەنرێت لەسەر ئەدای کارکردنی ئەو کۆمپانیا گەورەیە.

هاوکات بەشێکی زۆری فرۆشی بۆینگ لە پێشانگەی دوبەی بوو کە مانگی رابردوو بەڕێوەچوو. لە پێشانگاکە کۆی داواکاری بۆ فڕۆکەی ئەم کۆمپانیایە لە کۆتایی مانگی تشرینی رابردوو گەیشتە 56 فڕۆکە.





ئەم هەواڵە 1426جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad