English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌لیسا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئێران ده‌كات
2019-12-12 [06:46 AM]

ZNA-هەولێر


ئه‌لیسا ، هونه‌رمه‌ندی لوبنانی داوای كردووه‌ لوبنان نه‌كرێته‌ مه‌یدانی جه‌نگ و ده‌شڵێت: هه‌ركه‌سێك حه‌زی له‌جه‌نگه‌ با له‌ خاكه‌كه‌ی خۆی بجه‌نگێ و لێگه‌ڕێت لوبنان بڕیاری خۆی بدات.

ئه‌لیسا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: هه‌ركه‌سێك حه‌زی له‌جه‌نگه‌ با له‌ خاكه‌كه‌ی خۆی بجه‌نگێ و لێگه‌ڕێت لوبنان بڕیاری خۆی بدات.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: با ئێران له‌ئێران بجه‌نگێ و لوبنانیش ته‌نها ده‌یه‌وێ له‌ لوبنان بجه‌نگێ.

داواكارییه‌كه‌ی ئه‌و گۆرانیبێژه‌ لوبنانییه‌ پاش لێدوانێكی راوێژكاری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌ كه‌ گوتبووی: “ئیسرائیل زۆر له‌وه‌ بچووكتره‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئێران بكات و ئه‌گه‌ر رێبه‌ری باڵای ئێران فه‌رمان بكات، مووشه‌كه‌كانمان ئاماده‌یه‌ و له‌ لوبنانه‌وه‌ ته‌لئه‌ڤیڤی پایته‌ختی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت ده‌كه‌ین.





ئەم هەواڵە 7591جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad