English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان خۆشحاڵیی بە پڕۆژەیاسای چاکسازی دەربڕێت
2019-12-12 [09:42 AM]

ZNA-هەولێر


بەرپرسێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵی بە پڕۆژەیاسای چاکسازی دەربڕی و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی دووپات کردەوە.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ١٢ی ٢٠١٩، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لە ئەندرۆ لانتس، بەرپرسی کاروباری سیاسی و ئابووری لە کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.

 

لە دیدارێکدا هێمن هەورامی، دۆخی سیاسی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ئەو ئاڵۆزییانەی ئێستای ناوەڕاست و خوارووی عێراق و جموجۆڵەکانی داعشی بۆ شاندەکە خستە ڕوو.

 

باسیشی لە پڕۆژەیاسای (چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان- عێراق) کرد کە دوێنێ چوارشەممە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە بە کۆی دەنگ پەسەند کراوە و ئەمڕۆ بۆ پەرلەمان نێردراوە.

 

جێگری سەرۆکی پەرلەمان ڕای گەیاندووە: “پەرلەمان ئەرکە یاساییەکانی ئەم پڕۆژەیە بە باشترین شێوە بۆ بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان ئەنجام دەدات، ئامانجیش لە پرۆژەکە هێنانەکایەوەی دادپەروەرییە لە ڕووی کارگێری و داراییەوە”.

 

لە لایەن خۆیەوە ئەندرۆ لانتس، بەرپرسی کاروباری سیاسی و ئابووری لە کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵیی خۆی بە پڕۆژەیاسای چاکسازی دەربڕیوە و رای گەیاندووە: “وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا پاڵپشتی لە ئەنجامدانی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان دەکات”. بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەیی خۆیانی بۆ هاوکاری هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.

 





ئەم هەواڵە 3475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad