English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان هۆشدارییه‌كى بڵاو كرده‌وه‌
2019-12-12 [09:50 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، هۆشدارییه‌كى له‌باره‌ى هاتنى شه‌پۆلێكى به‌فر و بارانبارین بڵاو كرده‌وه‌.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12/12/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان هۆشدارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "ئه‌مشه‌و كاریگه‌ریی شه‌پۆلێكى به‌فر و بارانبارین ڕوو له‌ ناوچه‌كه‌مان ده‌كات".

باس له‌وه‌ش كراوه‌، ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك ئاستى به‌فر و بارانى زیاتر ده‌بێت.

كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات، له‌كاته‌كانى به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى شه‌ممه‌ 14/12/2019، كاریگه‌ریی ئه‌م شه‌پۆله‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان لاواز ده‌بێت.

Image may contain: text

 





ئەم هەواڵە 14236جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad