English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکەم فڕۆکەی کارەبایی لە کەنەدا دروست کرا
2019-12-12 [09:52 AM]

ZNA-هەولێر


ئەم فڕۆكەیی کارەبایی کە بەناوی (DHC-2 de Havilland Beaver ) ناو نراوە، توانای هەڵگرتنی 6 كەسی هەیە، بۆ ماوەی 15 خولەك لەسەر ڕووباریكی نزیك فڕۆكەخانەی (ڤانكۆڤەر)ی کەنەدا تاقی كرایەوە و سەركەوتوو بوو.

ئەم فڕۆكەیە لەلایەن  كۆمپانیای ((Harbour Air Seaplanes)ەوە دروست كراوە و لەمبارەوە هەژماری فەرمیی كۆمپانیاكە نووسیویەتی: "بۆ یەكەمین جار لە مێژوودا توانیمان فڕۆكەیەك دروست بكەین كە لەڕێگەوە كارەباوە كار بكات".

(روی گانزارسكی) كە سەرۆكی كۆمپانیاكەیە دەڵێت: "دروستكردنی ئەم فڕۆكەیە لە دوو لایەنەوە گرنگیی خۆی هەیە، لەلایەك دروستكردنی فڕۆكە لە جیهاندا لەڕووی خەرجییەوە كەمتر دەبێت، لە لایەکی دیكەشەوە ئەم جۆرە فڕۆكانە كاریگەرییان لەسەر پاکی و خاوێنی ژینگە هەیە و وا دەكات كەمتر گازە زیانبەخشەكان بە هەوادا بڵاو ببنەوە و ژینگە پیس نابێت".





ئەم هەواڵە 7804جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad