English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیداری هزریی دراماتۆرگ و دراماتۆرگی لە شانۆی نوێدا
2019-12-12 [09:37 AM]

هەولێر – ZNA


لە پەراوێزی شەشەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ، دیدارێکی هزری لەژێر ناونیشانی (دراماتۆرگ و دراماتۆرگی لە شانۆی نوێ) بەڕێوەچوو.

 

دیدارەکە دوێنێ چوارشەممە لە هۆڵی چالاکیی قوتابخانەکان لە هەولێر بەڕێوەچوو کە لەلایەن د. دڵشاد مستەفا، د. میسال غازی، د. ژیلوان تاهیر پێشکەشکرا.

 

لە دیدارە هزرییەکەدا فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، لەگەڵ هیوا سوعاد، سەرۆکی فیستیڤاڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆشنبیران و هونەرمەندان و گرووپە شانۆییەکان ئامادەی بوون و بە دیدێکی ئەکادیمی باس لە رەوتی شانۆی نوێ کرا.

 

چالاکییەکانی فێستیڤاڵی شانۆ لە 10 ئەم مانگە دەستیپێکرد و بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەردەوام دەبێت، جگە لە نماشیکردنی 12 شانۆگەری کوردی و بیانی، چەندین دیداری هزریش بەڕێوەدەچن.

 

فۆتۆ: سەردار قادر

 





ئەم هەواڵە 7717جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad