English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانتارێك :له‌ هه‌لبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستێوه‌ردانی ئێران به‌ ئاشكرا دیاره‌
2019-12-15 [06:25 AM]

ZNA- هه‌ولێر


پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانیی سائیروون رایگەیاند، ئێران بە ئاشكرایی گوشار بۆ تێپەڕاندنی محەممەد شەیاع سوودانی، بەربژێری سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراق دەكات.

 

محەممەد غزی، پەرلەمانتاری سائیروون رایگەیاند "لە پرسی بەربژێركردنی محەممەد شەیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراق، دەستوەردانی ئێرانی زۆر بە ئاشكرا دیارە".

 

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوە کرد "بەربژێركردنی سوودانی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو رووبەڕووی رەتكردنەویەكی فراوانی گەل دەبێتەوە، بەو پێیەی كەسێكی حیزبییە و هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی نییە. هەروەها لە بەڕێوەبردنی ئەو وەزارەتانەش شكستیهێناوە كە لە حكومەتەكانی پێشوو وەریگرتوون".

 

محەممەد غزی لەو بارەوە گوتی "داوای لە بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق كرد لە ئاست بەرپرسیارێتیی دەستووریدا بێت و كەسایەتییەك بەربژێربكات كە لەگەڵ خواستی خۆپێشاندەران كۆكبێت".

 

دوای دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، لەسەرەتای ئەم مانگە لەژێر گوشاری شەقام، بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق بۆ بەربژێركردنی سەرۆكوەزیرانێكی نوێ بۆ عێراق تەنیا دوو رۆژی لەبەردەم ماوە.

 

محەممەد شەیاع سوودانی لە حكومەتەكانی رابردوو كۆمەڵێك پۆستی وەرگرتووە، دیارترینیان وەزیری كاروكاباری كۆمەڵایەتی، وەزیری مافەكانی مرۆڤ و وەزیری بازرگانین.

 

هەینیی رابردوو 136-12-2019 سوودانی لە تویتێكدا دەستلەكاركێشانەوەی لە پارتی دەعوەی ئیسلامی و هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا راگەیاند. جەختیشیكردەوە كە لەلایەن هیچ پارتێكی سیاسییەوە بەربژێرنەكراوە.





ئەم هەواڵە 1324جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad