English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاڵاوگەیەکی گەورەی نەوتی تۆتاڵ ئاگری گرت
2019-12-15 [11:38 AM]

ZNA - هەولێر


پاڵاوگەیەکی سەر بە کۆمپانیای توتاڵی فەرەنسا لە شاری لوهاڤەر لە باکووری رۆژئاوای ئەم وڵاتە ئاگری گرت.

کۆمپانیای تۆتاڵ دوای رووداوەکە پرۆسەی پاڵاوتنی لە پاڵاوگەکە راگرت. گوتەبێژێکی کۆمپانیای تۆتاڵ به ئاژانسی بلوومبێرگی رایگەیاند، ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵکراوە.

گوتەبێژی کۆمپانیاکه دەڵێت، لە ماوەیەکی نزیکدا کاریگەری رووداوەکە لەسەر ئاستی بەرهەمهێنان بڵاودەکەنەوە. هاوکات گووتیشی پڕۆسەی پاڵاوتن وەستاوە، بەڵام یەکەکانی پێترۆ کیمیایی لە دامەزراوەکە لە کارەکانیان بەردەوامن.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەکانی فەرەنسا، ئاگرەکە بەهۆی ترۆمپایەکی تایبەت بە گواستنەوەی سووتەمەنی لە کارگەکە روویداوە و دواتر کۆنترۆڵ کراوە.

کۆمپانیای تۆتاڵ لە ناوچەکە پاڵاوگەیەک و یەکەی بەرهەمهێنانی پێترۆ کیمیاییەکانی هەیە و هەزار و 500 کارمەند کاری تێدا دەکەن.





ئەم هەواڵە 919جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad