English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی عێراق بوودجه‌ی ساڵی 2020 ی عێراق ئاشكرا ده‌كات
2019-12-16 [06:02 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی بوودجه‌ پێیان گوتم، بوودجه‌ی  ساڵی 2020ـی عێراق به‌نزیكه‌ی 162 تریلیۆن دینار ده‌خه‌ملێنرێت و كورتهێنانیش ده‌گاته‌ 48 ترلیۆن دیناری عێراقی".

ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باحی حكوومه‌تی عێراقی گوتووه‌: "یاسای ئیداره‌دانی دارایی له‌سه‌ر حكوومه‌تی سه‌پاندووه‌ ساڵانه‌ له‌ 10/12 پرۆژه‌ یاسای بوودجه بنێرێته‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندان و بارودۆخه‌ی وڵاتی گرتووه‌ته‌وه و بووه‌ هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و گۆڕینی حكوومه‌ت بۆ كاربه‌ڕێكه‌ر،‌ ئه‌مساڵ ناردنی پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ دواكه‌تووه‌.

سه‌فار گوتیشی: "په‌یوه‌ندیم به‌ هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی بودجه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كردووه‌ و ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بوودجه‌ی 2020 به‌ نزیكه‌ی 162 تریلیۆن دیناری عێراقی خه‌مڵێنراوه‌ وه‌ك خه‌رجی گشتی و داهاتیش گه‌یشتووه‌ته‌ سه‌رووی 114 تریلیۆن دینار، ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه‌ كورتهێنانی بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌گاته‌ 48 تریلیۆن دینار".

ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكراشیكرد، خه‌رجییه‌كانی به‌كارخستن له‌سه‌ر حیسابی وه‌به‌رهێنان زیادبووه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی زیادبوونی دامه‌زراندن و پێدانی سولفه‌ به‌ بێكاره‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بوودجه‌ی 2020 زۆر جیاوازی نابێت له‌گه‌ڵ بوودجه‌ی ساڵانی پێش خۆیدا".

 





ئەم هەواڵە 2656جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad