English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سه‌ردانى شاری سلێمانی ده‌كات
2019-12-16 [06:33 AM]

ZNA-هەولێر


وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان سه‌ردانى شاری سلێمانی ده‌كات.

له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ئەمڕۆ دووشەممە 16ی كانوونی یەكەمی 2019  ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری  بریكاری وەزیر و سەرۆكی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی سەردانی شاری سلێمانی دەكات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو سەردانەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون و بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوونە لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان و كاروباری فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بە جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتییان.

له‌كۆتادا وه‌زاره‌تى شاره‌وانى رایده‌گه‌ێنێت ، كه‌ هەر لەمیانەی ئەو سەردانەیدا ژمارەیەك فەرمانگە و پڕۆژەش بەسەر دەكاتەوە.

 





ئەم هەواڵە 2599جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad