English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاتوچۆى هه‌ولێر له‌باره‌ى داخستنى یووتێرنێك شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌
2019-12-16 [08:09 AM]

ZNA-هەولێر


 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى داخستنى یووتێرنێك له‌سه‌ر ڕێگاى هه‌ولێر - پیرمام بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16/12/2019، موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى له‌ پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ئاگادارى سه‌رجه‌م شۆفێران كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌ مه‌به‌ستى ڕێكخستنه‌وه‌ى هاتوچۆ له‌ ڕێگاى هه‌ولێر - پیرمام، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی په‌ره‌پێدانی هاتوچۆی هه‌ولێر، بڕیار درا به‌داخستنی یووتێرنى سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر - پیرمام له‌نزیك گوندی براغ.

باس له‌وه‌ش كراوه‌، بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى له‌ پیرمامه‌وه‌ به‌ره‌و هه‌ولێر دێن و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ پیرمام، ده‌توانن پێچی نزیك به‌فرین سیتی به‌كار بهێنن، بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌شی كه‌ له‌ هه‌ولێره‌وه‌ به‌ره‌و پیرمام ده‌چن و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای هه‌ولێر، ده‌توانن پێچی خانزاد به‌كار بهێنن.

 

هاتوچۆى هه‌ولێر له‌باره‌ى داخستنى یووتێرنێك شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

 





ئەم هەواڵە 2698جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad