English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی قوتابیانی کوردستان پرۆژەی قوتابی خوێنەر ڕادەگەیەنێت
2019-12-16 [08:42 AM]

ZNA- هه‌ولێڕ


سەنتەری خامە بە سەرپەرشتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان پڕۆژەی (قوتابی خوێنەر) ڕادەگەیەنێت. سەنتەری خامە کە بەشی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی (ی.ق.ک)ە، پرۆژەیەکی تایبەت بە قوتابیان ڕادەگەیەنێ و بۆ ماوەی یەک ساڵ بەردەوام دەبێ لە سەرتاسەری کوردستان و پرۆژەکە لە پێناوی بەکولتووریکردن و ھاندانی قوتابیانە بۆ خوێندنەوە.

سەبارەت بەم پرۆژەیە ئەندامی مەکتەبی سکرتارییەتی (ی.ق.ک) و بەڕێوەبەری سەنتەری خامە (ھۆگر بەھادین)، گوتی: ئەم پرۆژەیە لە پێناوی ئەوەیە قوتابیان بخوێننەوە و ھانیان بدەین بۆ ئەوەی ھاوڕێی ھەمیشەیی و بەردەوامیان کتێب بێت.

ماوەیەکی زۆرە خەریکی ئەم پڕۆژەیەین و ١٨ـی ئەم مانگە ڕایدەگەیەنین. لەبارەی چۆنییەتیی و چییەتی پرۆژەکەوە بەڕێوەبەری سەنتەری خامە گوتی: پرۆژەکە خۆی دەبینێتەوە لە دروستکردنی کارتێکی داشکان بۆ قوتابیان، ئێمە لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ (٣٧) دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە و کتێبخانە ڕێککەوتووین، داشکانی تایبەت و دیاریکراو بکەن بۆ ھەر قوتابییەکی ھەڵگری ئەم کارتە. لە سەر کارتەکە ناوی ھەموو دەزگا و کتێبخانەکان و ڕێژەی داشکاندنەکان نووسراوە. سەبارەت بە ماوە و ئامانجی پڕۆژەکە، ھۆگر بەھادین گوتی: پرۆژەکە بۆ ماوەی یەک ساڵە، لە ٢٠١٩/١٢/١٨ تاوەکو ٢٠٢٠/١٢/١٨ کارتەکە کارا دەبێ و قوتابیان دەتوانن سوودمەندبن لەم داشکاندنە، داشکانەکە سەرتاسەرییە و ھەموو کوردستانی گرتۆتەوە. ئێمە ١٨ـی ئەم مانگە پرۆژەکە ڕادەگەیەنین.

ھاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی پرۆژەکە، پێشانگەیەکی سێ ڕۆژە بۆ (٩) دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە ھەولێری پایتەخت دەکەینەوە کە داشکانی گەورە لە کتێب دەکەن. ھەروەھا لەسەر ئامانجیان لە ئەنجامدانی وەھا پرۆژەیەک، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سکرتاریەتی (ی.ق.ک) گوتی: ئامانجی ئێمە بە کولتوورکردنی خوێندنەوەیە، ھاندانی قوتابیانە بۆ ئەوەی بخوێننەوە، ئاشناکردنی قوتابیانە بە ھاوڕێیەکی بەردەوام و باش کە کتێبە. ئێمە لەم جۆرە پرۆژانە بەردەوام دەبین و ئەمە دوا پرۆژە و چالاکی نابێت.





ئەم هەواڵە 3205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad