ZNA-هەولێر وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕێنماییهكى بڵاو كرده‌وه و بڕیارى ڕاگرتنى چه‌ند خه‌رجییه‌كى دا.
بەپێی ڕێنمایی ژمارە 12، کە ئەمڕۆ لەلایەن وەزاره‌تی داراییه‌وه دەرکراوە و تێیدا هاتووه: "لەمڕۆوه 16/12/2019، گشت خەرجییەک ڕادەگیرێ، جگە لە مووچە، پێشینەی مانگانە، کرێی مانگانە، کرێی خاوێنکردنەوە و خواردن".
وەزارەتی دارایی له نووسراوه‌كه‌دا جەختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، گشت زیادکردنێکی پێشینەش ڕادەگیرێ.
به‌لام ڕاگرتنی خەرجییەکان، تەمویلی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدان ناگرێتەوە.
ئەم هەواڵە 9184جار خوێندراوەتەوە |