ZNA-هەولێر
فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر ڕایگەیاند: لە بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی کەمکردنەوەی جەنجاڵی لە شەقامەکانی ناوشار لەکۆبونەوەی پەرەپیدانی ھاتووچۆی ھەولێر لە ڕێکەوتی ١٤/١٢/٢٠١٩ و بەئامادەبوونی پاریزگاری ھەولێر بڕیاردرا بەقەدەغەکردنی ھاتنی بارھەڵگرەکان بۆ ناوشار تاکو کاتژمێر٩ی بەیانی.
لە بڕیارەکەی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێردا ھاتووە: لە بەرامبەرقەدەغەی ھاتووچۆی بارھەڵگرەکان، قەرەبوو دەکرێنەوە بەرامبەر بەم دواکەوتنەیان و ھەروەھا ڕێگایان پیدەدرێت تاکو کاتژمێر ٢ی شەو بێنە ناوشار کە پێشتر تاکو کاتژمیر ١٢ ی شەو بوو.
ڕاشیدەگەیەنێت: ئەم بڕیارە سەرجەم ئەو بارھەڵگرانە دەگرێتەوە کە بارەکانیان لە ٤تەن بەرەو سەرەوەیە.
ھاتووچۆی ھەولێر ڕاشیگەیاندووە: داوا لەشوفیرانی بارھەڵگر دەکەین کە پابەندی بڕیارەکە بن وە ھەر شوفێریک پابەند نەبێت توشی سزای یاسایی دەبێت و بڕیارەکەش لە ڕۆژی ٢٠١٩/١٢/٢١ەوە جێ بەجێ دەکریِت.
ئەم هەواڵە 3082جار خوێندراوەتەوە |