English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیاتر لە 170 پەرلەمانتار مەرجەکانی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دیاری دەکەن
2019-12-16 [11:24 AM]

ZNA-هەولێر


زیاتر لە ١٧٠ پەرلەمانتاری عێراق واژۆ کۆ دەکەنەوە و مەرجەکانی دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، دیاری دەکەن.

ئەو پەرلەمانتارانە، داوا لەسەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن رەزامەندیی لەسەر مەرجەکانیان بدات و بینێرێت بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن.

١٧٣ پەرلەمانتار، واژۆیان لەسەر داواکارییەکە کردووە و مەرجەکانیان دیاری کردووە، کە بریتین لە؛

- کەسایەتییەکی نیشتمانیی سەربەخۆ بێت

- تەنی رەگەزنامەی عێراقی ھەبێت

- لە ٢٠٠٣ـەوە ھیچ پلە و پۆستێکی لە عێراقدا وەرنەگرتبێت

- رەزامەندیی خۆپیشاندەرانی لەسەر بێت.

عادل عەبدولمەھدی (لەدایکبووی ١٩٤٢ لە بەغدا)، لە مانگی ١٠ـی ٢٠١٨ وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست بەکار بوو و لە رۆژی ٣٠-١١-٢٠١٩ دەستی لەکار کێشایەوە و رۆژی دواتر پەرلەمانی وڵاتەکەی دەست لەکار کێشانەوەکەی قبوڵ کرد.

دەست لەکار کێشانەوەی عەبدولمەھدی لەسەر داوای مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق و دوای پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەی، ھات.

خۆپیشاندانەکان لە رۆژی ٢-١٠-٢٠١٩ـەوە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری، دەستیان پێ کرد.

بەھۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە ٤٠٠ ھاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ١٦ ھەزاری دیکەش بریندار بوون، جگە لە کەمئەندامبوونی ٧٠٠ کەس و ژمارەکانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوە دان.

 

 





ئەم هەواڵە 805جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad