English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاره‌وانى هه‌ولێر: سبه‌ى دوا قۆناغی شەقامی خێرایی 120 مەتری هەولێر به‌ڕووی هاوڵاتیاندا ده‌كرێته‌وه‌
2019-12-16 [11:29 AM]

ZNA- هه‌ولێر


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌سبه‌ى سێشه‌ممه‌ 17 ى 12 ى 2019 ،  لە مەڕاسیمێكی شایستەدا، دواقۆناغ(یەكەم)ی جێبەجێكردنی شەقامی (120)م خێرا ڕادەگەیندرێت و بۆ ڕۆژی دواتر دەكرێتەوە بەڕووی ھاووڵاتیان.

جێگەی وەبیر ھێنانەوەیە كەشەقامی (١٢٠)م، شەقامێکی بازنەیی خێڕایە بە چوار دەورەی شاری هەولێر دەسورێتەوە و درێژییەکەی نزیکەی (٣٨)کم دەبێت و لە ڕووی جێبەجێ کردن دابەش کراوە بەسەر سێ قۆناغ و لە ڕێگەی كۆمپانیای ھێمن گروپ جێبەجێدەكرێت لەڕێگەی قەرزی درێژخایەن، یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی  حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەگشتی و شاری ھەولێر بەتایبەتی و پڕۆسەی جێبەجێكردنەكەی بەو شێوەیە بوو؛
- قۆناغی دووەم لە رێگای سەرەکی ھەولێر- موسڵ تا ڕێگای سەرەكی ھەولێر-شەقلاوە، (١٦)كم لە ساڵی (٢٠١٦) تەواو کراوە.
- قۆناغی سێیەم لە رێگای سەرەكی ھەولێر-شەقڵاوە تا رێگای سەرەكی ھەولێر-کەركوك (١١)کم و لە ساڵی ( ٢٠١٨) تەواو کراوە.
3- قۆناغی یەکەم (دواقۆناغ) لە رێگای سەرەكی ھەولێر-کەركوك تا رێگای سەرەكی ھەولێر-موسڵ (١١)کم، لە (١٥-١٢-٢٠١٩) تەواو کراوە تەنها شەقامە خزمەتگوزارییەکانی ئەم بەشە لە ساڵی داهاتوو تەواو دەکرێت.


شاره‌وانى هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت ، پرۆژەکە لەگەڵ هەموو شەقامە سەرەکییەکان بەستراوەتەوە لە ڕێگەی ئاراستەگۆر (interchange) هەروەها هەموو بڕگە ژێرخانییەكانی شەقامی خێرای بۆكراوە، وەک تۆری ئاوەرۆ و روناکی و هێلکاری و هێماکانی هاتووچۆ و  شوێنی پەرینەوەی هاولاتیان.





ئەم هەواڵە 2548جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad