English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارهەڵگرێكی پڕچەك لە كەركوكەوە بە ئاراستەی بەغدا دەستی بەسەردا گیرا
2019-12-16 [04:05 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ دووشەممە شانەی راگەیاندنی ئاسایش رایگەیاند، بارهەڵگرێكی پڕچەك لە پارێزگای كەركوك بەرەوە بەغدای پاتەخت دەچوو، دەستی بەسەردا گیرا.

ئەو شانەیە لە بەیاننامەیەكدا وتیشی، دوای دەستكەوتنی زانیاری وردی هەواڵگری، توانرا تیمێكی هاوبەشی فەرماندەی پرۆسەكانی بەغدا دەست بەسەر بارهەڵگرێكدا بگرن كە چەك و جبەخانەی لە پارێزگای كەركوك بۆ بەغدا دەگوازێتەوە.

باسی لەوەش كرد، هێزەكە لە بازگەی راشیدیەی باكوری بەغدا شوفێری بارهەڵگرەكەیان دەستگیر كرد، كە لە ناو بارهەڵگرەكەدا 35 كلاشنكۆڤ و شەش چەكی BKC و یەدەگی جۆراوجۆر و دوو سەندوقی گوللـەی BKC تێدا بووە.





ئەم هەواڵە 1417جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad