English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵێوزی چین لە بەرلین هەڕەشە لە ئەڵـمانیا دەکات
2019-12-16 [07:31 AM]

​ZNA - هەولێر


باڵیۆزی چین لە ئەڵمانیا هەڕەشە لە بەرلین دەکات و دەڵێت ئەگەر وڵاتەکە رێگە  لە کەلوپەلی کۆمپانیای هواوی بۆ ئینتەرنێتی فایڤ جی بگرێت، تۆڵەیان لێ دەکەنەوە.

باڵیۆزی چین لە لێدوانێکیدا رایەگیاند، ئەگەر ئەڵمانیا بڕیاربدات هواوی لە بازاڕەکانی وڵاتەکەی دووربکاتەوە، هاوشێوەی بڕیارەکەی سزا دەدرێت و حکوومەتی چین دەستەوەستان ناوەستێت.

ئەم لێدوانەی باڵیۆزی چین لە کاتێکدایە، بەشێک لە بەرپرسانی هاوپەیمانی پارتی دەسەڵاتدار داوا دەکەن خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتیی هواوی لە ئەڵمانیا قەدەخە بکرێت.

پێشووتر مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هەڕەشەی لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەڵمانیا کردبوو کە خۆیان لە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی فایڤ جی کۆمپانیای هواوی بە دوور بگرن.





ئەم هەواڵە 1075جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad