English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جگه‌ره‌ به‌م شێوه‌یه‌ روخسارت ده‌شێوێنێت
2019-12-13 [01:21 AM]

هەولێر ــ ZNA


لێكۆڵینه‌وه‌یەکی نوێ ده‌ریخستووه‌ جگه‌ره‌ کێشەی خەو دروست دەکات و ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌ ده‌كێشێن خه‌وێكی ئارام و ته‌ندروستیان نییه‌ بۆیه‌ ژێر چاوه‌كانیان ره‌ش و قوڵ ده‌بێت.

پێكهاته‌ی نیكۆتین ده‌بێته‌ هۆی زه‌رد و ناشرین بوونی ددانه‌كان و ته‌نانه‌ت له‌ دورمەودادا ده‌بێته‌ هۆی قاوه‌ی بوونی ددانه‌كان.

پێست بێ ره‌نگ، زه‌رد و  و لێل ده‌كات و دره‌وشاوه‌یی پێست له‌ناو ده‌بات و هه‌مووكات وه‌ك كه‌سێكی  نه‌خۆش ده‌رتده‌خات.

له‌ ئافرەتاندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی نیكۆتین هێزی به‌رگری جه‌سته‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌، ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی زیبكه‌ و نه‌خۆشی سێكسی له‌ ئه‌ندامه‌ مێیینه‌كانیدا.

 

لەزیانەکانی تری جگەرە:
مه‌ترسی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی ئاوی سپی له‌ چاودا زیاد ده‌كات.
ده‌بێته‌ هۆی رووتانه‌وه‌ و سستی قژ.
چرچ و لۆچی له‌ روخسارتدا زیاد ده‌كات و له‌ ته‌مه‌نی راسته‌قینه‌ت به‌ ته‌مه‌نتر و پیرتر ده‌رتده‌خات.
سنگ و قۆله‌كانتان شل و داكه‌وته‌ ده‌كات. 
نینۆكەكانت زه‌رد و نا رێك ده‌كات.
پێست تووشی په‌ڵه‌ و ته‌قین ده‌كات.
ده‌بێته‌ هۆی برین و نه‌خۆشی سه‌ده‌فی و گه‌ڕی.
 





ئەم هەواڵە 766جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad