هەولێر ــ ZNA
پسپۆڕانی نەخۆشییەكانی دڵ هۆشداری دەدەن و دەڵێن: لە وەرزی سارد و سەرمای زستاندا جەڵتەی دڵ و نەخۆشییەكانی دڵ زیاد دەبن.
ئەو پسپۆڕانە جەختدەكەنەوە: دەبێت نیشانەكانی پەیوەندیدار بە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی دڵ بە جدی وەربگرن و لە خێراترین كاتدا بچنە لای پزشك.
ئەو دیاردەیەیە بەو هۆیەوە روودەدات كە لە وەرزی سەرمادا كە پلەی گەرمی دادەبەزێت، جەستە هەوڵ دەدات خۆی لەگەڵ ئەو دابەزینی پلەی گەرمییەدا هەماهەنگ بكات و لە ئەنجامدا تووشی گەرمی و ساردی شۆك دەبێت كە لە ئەنجامدا جەڵتەی دڵ روودەدات.
بە تایبەت ئەو كەسانەی تەمەنیان لەسەرووی پەنجادایە، جگەرە دەكێشن و فشاری خوێنیشیان بەرزە، زیادتر لەمەترسی تووشبوون بەم نەخۆشییە كوشندەن.
ئەم هەواڵە 1636جار خوێندراوەتەوە |