English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای سوتانی حه‌وت ناو، دوو ناوی نوێ بۆ پۆستی سه‌رۆكی وه‌زیران ئاشكرا ده‌بێت
2019-12-17 [11:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار بۆ‌ ئیخباریه‌ ئاشكرای كرد، سه‌رجه‌م ئه‌م ناوانه‌ی بۆ سه‌رۆكی وه‌زیران دیاری كرابوون "به‌ته‌واوی سوتان"، سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ش باسی له‌وه‌ كرد، پارێزگاری به‌سره‌ "ئه‌سعه‌د عیدانی" و سه‌رۆكی هه‌واڵگری "مسته‌فا كازمی" نزیكترین له‌وه‌ پۆستی سه‌رۆكی وه‌زیران وه‌ربگرن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار بۆ‌ ئیخباریه‌ ئاشكرای كرد، سه‌رجه‌م ئه‌م ناوانه‌ی بۆ سه‌رۆكی وه‌زیران دیاری كرابوون "به‌ته‌واوی سوتان"، بۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ دوای ره‌تكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه‌، هیچ هیوایه‌كیان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ نه‌ما.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌ریه‌ك له‌ "عه‌بدولحوسێن عه‌بتان، محه‌ممه‌د شه‌یاع سودانی، ساڵح حه‌سناوی، مسته‌فا كازمی، ئیبراهیم به‌حر علوم، رائد جوجی و قوسه‌ی سوهه‌یل" دوای ره‌تكردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن گه‌له‌وه‌ هیوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی وه‌زیرانیان نه‌ماوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كرد، له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو ناوی نوێ بۆ سه‌رۆكی وه‌زیران پێشكه‌ش ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزی رایگه‌یاندوه‌، پارێزگاری به‌سره‌ "ئه‌سعه‌د عیدانی" و سه‌رۆكی هه‌واڵگری "مسته‌فا كازمی" شانسی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی وه‌زیرانیان هه‌یه‌.

 





ئەم هەواڵە 1390جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad