English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی فیلمی Jumanji لە سینەماکاندا
2019-12-17 [10:33 AM]

هەولێر – ZNA


داهاتی بەشی نوێێ زنجیرەی فیلمی سینەمایی Jumanji لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

 

بەشی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی Jumanji: The Next Level یە و داهاتی یەکەم هەفتەی لە سینەماکاندا 72 ملیۆن و 256  هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

 

ئەم فیلمە بە 125 ملیۆن دۆلار بەرهەمهێنەراوە و داهاتی تەنها لە سینەماکانی ئەمریکا 19 مليۆن و 400 هەزار دۆلارە و لە سینەماکانی جیهاندا 52 مليۆن و 856 هەزار دۆلارە.

 

لەم بەرهەمەدا دوێن جۆنس، کارین گیلان، لۆبی کانڤال و کیڤن هارت رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

یەکەم بەشی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی Jumanji:Welcome to the Jungle بڵاوکرایەوە و جاك كاسدان لە ساڵی 2017ـدا کاری دەرهێنانی بۆ کرد.

 





ئەم هەواڵە 7333جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad