English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیای شامارانی کەنەدی لە پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی ئەتروش بەردەوامە
2019-12-17 [11:44 AM]

ZNA - هەولێر


کۆمپانیای "شاماران" بەرھەمھێنەری نەوتی كەنەدایی لەراپۆرتێكدا بلاویكردەوە،  بەرزبوونەوەی قەبارەی بەرهەمهێنان دوای تەواوبوونی کارەکانی بیری سی کەی 15 دێت , کە چوارەم بیرە و لەم ساڵدا هەڵکەندراوە و 10 ی ئەم مانگەش بە تۆڕی ئینتەرنێت بەستراوە، کە ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی زیاترە لە 6 هەزار بەرمیل رۆژانەیە. هەروەها بە تێکڕای ساڵانە ئاستی بەرهەمهێنانی کێڵگەی ئەتروش بەراورد بە ساڵی 2018 رۆژانە 20 هەزار بەرمیل نەوت زیادی کردووە.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شاماران رایگەیاند، هەڵکەندنی بیرەکان سەرکەوتووانە بووە و ئاستی بەرهەمهێنانیش زیادی‌کردووە، بە جۆرێک ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانە دەگاتە 50 هەزار بەرمیل نەوت.

ئەمە لە کاتێکدایە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی ئەتروش لەمساڵدا لە رۆژانە نێوان 30 بۆ 35 هەزار بەرمیلە، ئامانجی کۆمپانیاکە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانە بۆ 45 تا 50 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.





ئەم هەواڵە 2317جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad